حەمەسەعیدحەسەن
” درەنگ لە ژیان تێدەگەین
ساڵانی تەمەن تێپەڕ دەبن و
ئێمەیش وەک قومارچی
هەر ڕۆژە و
ڕۆژێکی عومرمان دەدۆڕێنین
تا فێری بردنەوە دەبین
ژیانمان بەسەر دەچێت.
*
ژیان بێ ئازایەتی، ژیان نییە
ئازایەتی بێ هێز، خۆبەکوشتدانە
هێز هەر زەبروزەنگ نییە
هەندێک جار هێز
لە پەڕەی گوڵ ناسکترە.
*
کارەسات ئەوە نییە
کەس لە دەرگات نەدات،
دەرگایەک شک نەبەیت
ڕووی تێ بکەیت
ئەوەیە کارەسات.”
وەک لە (ســـەحیح)ی بوخاریدا هاتووە: “شـــاعیرێکی جوو کە ناوی کەعبی کوڕی ئەشـــرەف دەبێـــت، ڕەخنەی زبر لە پەیامهێن دەگرێـــت و قورەیش لە دژی هان دەدات، ئەویش ناچار شـــەوێک سێ هەواداری دەنێرێتە سەری، بە فێڵ لە ماڵ دەیهێننە دەرەوە و سەری دەبڕن. بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کوشتوویانە، سەری شاعیرە لەگـــەڵ خۆیانـــدا دەبەنەوە وهەر کە نزیک دەبنـــەوە لەو جێیەی پەیامهێن چاوەڕێیان دەکات، هاوار دەکەن: ئەڵڵاهـ و ئەکبەر.” ئەم ڕووداوە کە لە ساڵی سێیەمی کۆچیدا قەوماوە، بە تۆڵەسەندنەوە هەژمـــار دەکرێت و هیچ مەرج نییە، بکەوێتـــە خانەی تیرۆرەوە، وەک دوژمنانی ئیسلام کە ئایینی ئاشتییە، بانگەشەی بۆ دەکەن.
چونکە ئەوسا شاعیری زماندرێژ سزا دەدرا، ئەوە چاوەڕوانکراوە هەنووکەیش شـــاعیر و نووسەری ســـنووربەزێن سزا بدرێن، وەک ناوبەناو دەدرێن.
(*) عەلییە عەبدولسەلام