پۆندێكی تر لە هەرێمی كوردستان تەواو بووە و ئێستا لە قۆناغی گلدانەوەی ئاوە كە دەبێتە مایەی بوژانەوەی كشتوكاڵ و ئاژەڵداران.
پۆندەكە ناوی (پریسی خواروو)ـە و دەكەوێتە پارێزگای هەڵەبجە، كە یەکێکە لە پڕۆژە گرینگەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو / بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ سەرپەرشتی دەكرێت.
پۆندی پریسی خواروو لەسەر ڕووبەری 14 دۆنمە و توانای خەزنی ئاوی بە پێی سایت پلان 105 هەزار مەتر سێجایە، هەروەها کولفەی پڕۆژە زیاتر لە 769 ملیۆن دینارە.
قۆناغەکانی دروستکردنی پڕۆژەکە بەسەرکەوتووی تەواو بووە و ئێستا لە قۆناغی گلدانەوەی ئاوە لە سنوورەکە کە دەبێتە مایەی بوژانەوەی کشتوکاڵ و پاڵپشتی خاوەن ئاژەڵدارەکان.