جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی دیمکوراتی کوردستان هێزێکی گەورەی سیاسییە لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، ئەو ڕاستییە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا درکیان پێکردووە کە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی نیسانی 2024، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە کاتێکدا هەڵبژاردن دەکرێت کە سەرجەم لایەنەکان و هێزە سیاسییەکان تێیدا بەشداربن. ئەو تێبینیانەی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیبووە تێبینی ڕژدن، و تێبینییەکان تایبەتە بە گەلی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی.
بەگوتەی ئەو، “پارتی دیمکوراتی کوردستان هێزێکی گەورەی سیاسییە لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت، ئەوە ڕاستییەکە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا درکیان پێکردووە، بۆ ئەوەی ئەو تێبینیانەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەند وەربگیرێت.”
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: “ئێمە لە گفتوگۆین لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چونکە هەندێک بابەتی تەکنیکی هەیە، بۆ نموونە بێبەشکردنی 400 هەزار دەنگدەری خەڵکی کوردستان لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان لە دەنگدان بسوتێ ئەمە پێشێلکردنێکی دەستوورییە. هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی داواکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجێ بکرێت.”
ئەو ڕاشیگەیاند، لەو بڕوایەداین بەپێی گوتەکانی کۆمسیۆن کە دەڵێت، “پێوستمان بە ماوەیەکە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ناوانە تەواو بکەین، جا ئەوە ماوەکەی چەند بێت و لەگەڵ تێبینییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەند دوا دەکەوێت و دەکرێت، ئەوە بابەتێکی دیکە دەبێت”.
ڕۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد کە ڕۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوە دەچێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بهپێى فهرمانهكه ههموو لايهنه پهيوهنديدارهكان پابهند دهبن به ئهنجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و ههماههنگی لهگهڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانی عێراق بۆ جێبهجێكردنى فەرمانەکە، کە لەڕۆژى دهرچوونييهوه جێبهجێ دهكرێت.