دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ماكسيم روبن كونسوڵى گشتيى رووسيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ماكسيم روبن كونسوڵى گشتيى رووسيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هەروەها دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو