دواى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له لێدوانێكى هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانيدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، باسيان له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانيان كرد.
سه‌ره‌تا سەرۆکوەزیران ئه‌لسوودانى گوتى:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان..
شەرەفمەند بووین بە سەردانی برای بەڕێزمان سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و بەڕێزان وەزیران و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم.
بە دڵنیایيیەوە ئەم سەردانە گرنگە. ئەمە بەشێکە لە پەیوەندیی بەردەوامی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان. بەوپێیەی برای ئازیز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام بۆ زۆرێک لەو پرسانەی پەیوەندییان بە کاروباری هاووڵاتیيانەوە هەیە، ئامادەیە، هەر لە پرسی گوزەران و خزمەتگوزارییەکانەوە بگرە، تا دەگاتە کێشە بچووک و سادە تەکنیکی و کارگێڕییەکان کە لەنێوان هەرێم و دامەزراوەکان و وەزارەتەکانی دەوڵەتی فیدراڵ‌دا ڕوو دەدەن.
لە گفتوگۆکاندا جەخت لەسەر بنەما و پرەنسیپگەلی گرنگ و بنەڕەتی کرایەوە کە بەشێکن لەو ڕێککەوتنە سیاسییەی حکوومەتی لەسەر پێک هێنراوە. ئەو بنەمايانەی کە جەخت لەسەر پابەندبوون بە دەستوور، پرەنسیپی هاوبەشی و هاوسەنگی و ساغکردنەوەی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی دەستووردا، دەکەنەوە.
یەکێک لە گرنگترین ئەو پرسانەی کە بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان جێی بایەخە، بابەتی خەرجکردنی مووچەیە بۆ فەرمانبەرە شارستانی و ئەمنییەکان و كه‌سوكارى شەهیدان و چاودێریی کۆمەڵایەتی.
لەبەر ڕۆشنایيی بڕیاری ئەم دواییەی دادگای فيدراڵى، وەزارەتی دارایيی فیدراڵ لەگەڵ وەزارەتی دارایيی هەرێم کەوتنە پەیوەندیگرتن بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێوشوێن و ڕێکارانەی دەسپێکن بۆ پرۆسەی (جێگیرکردن ـ تەوتین) کە پێویستی بە کات هەیە و تەنانەت دادگای فيدراڵييش جەختی لەسەر گرنگیی کردنەوەی بوار و زەمینەسازی بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی (تەوتین) کردووه‌تەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە و لەبەر ڕۆشنایيی لیستە فەرمییەکانی فەرمانبەران و سەرجەم وەزارەتەکان و ئەو توێژانەی ناویان هاتووە و لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و فیدراڵه‌وه وردبینیان بۆ کراوە، دەستپێشخەریی خەرجکردنی مووچەکانمان کرد. دواتر لیستەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کران بۆ ئەوەی دەست بە خەرجکردن بکەن، هەر ئەمەش کرا و تەواوی مووچەی هەردوو مانگی شوبات و ئادار خەرج کرا.
بە دڵنیاییەوە ئێمە سوورین لەسەر بەردەوامیی پرۆسەی خەرجکردن، بە جۆرێک کە بەریەککەوتنی لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فيدراڵیدا نەبێت و هاوکار بێت لە زامنکردنی ئەو مووچەیەی کە سەرچاوەی بژێویی هاووڵاتییە.
بێگومان بەرپرسیارییەتیی ئێمە وەک حکوومەتی فیدراڵ ڕژدبوونە لەسەر ژیانی فەرمانبەر و هاووڵاتی، جا چ لە هەرێم بێت یان لە پارێزگاکانی ديكه، ئەمەش لە ڕێگای هاوکاری و نەرمینواندنی پێویستی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فيدراڵیدا دەکرێت. بێگومان دۆسییەکانی دیکەیش گفتوگۆ و وتوێژیان لەسەر کرا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیی بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت و ئەو هەموارانەوه هه‌يه کە پێویسته لە یاسای بودجە و گرێبەستەکاندا بکرێن، ئەمەو لەگەڵ پێداچوونەوەی هەمەلایەن و گشتگیر کە یاسای سێ ساڵه‌ى بودجە ڕەزامەندی لەسەر داوە.
لە کەشی بەرپرسیاریەتی و ڕژدبوون لەسەر بەردەوامیی ئەم لێکگەیشتن و هاوکارییە، گفتوگۆ لەسەر تەواوی دۆسیەکان کرا. هاوکات گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانیش هەبوو، هەروەها کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتیش هەیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان میوانداریی ئەو دانیشتە کراوە.
هەموو ئەم چالاکی و کۆبوونەوانە بەو ئاراستەیەدا دەڕۆن، کە جەخت لەسەر لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی دەکەنەوە، بە جۆرێک خزمەتی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بکەن لە هەموو شوێنێکی وڵات.
دواى ئه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گوتى:
زۆر سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه له ئێمه‌یان كرد. سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یدات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه.
ده‌بینین له‌وه‌ته‌ى جه‌نابى ئه‌لسوودانى بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران، تا ئێستا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هه‌وڵێكی جددی داوه كه خزمه‌تی هه‌موو عێراق بكات چ هه‌رێمی كوردستان و چ شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق بێت. خۆشحاڵین به‌م سه‌ردانه بۆ ئێره و تیایدا داکۆکیمان له پشتیوانیی خۆمان بۆ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت کرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونهوەماندا له‌گه‌ڵ جه‌نابیان، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كراوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت. بێگومان خۆشحاڵین كه له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌ستكراوه به‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش بدرێت هه‌روه‌كو جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی پێكرد له‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه ڕێككه‌وتن كراوه له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیران كاك مه‌سرور و جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران سوودانی و هیوادارین ئه‌مه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی چۆنیه‌تیی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له داهاتوودا كراوه كه ئێمه دڵنیاین په‌نا به‌خوا له‌ژێر چاودێری و سه‌رۆكایه‌تیی جه‌نابیاندا بتوانین بگه‌ین به لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كه خێری هه‌بێت بۆ هه‌موو عێراق و بۆ هه‌رێمی كوردستانیش.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌ك جه‌نابیان فه‌رمووی بابه‌تی نه‌وتیشمان باس كردووه و تا ئێستا هه‌ندێك كێشه هه‌یه له‌مڕووه‌وه، به‌ڵام وه‌ك پره‌نسیپ هه‌ندێك ڕێككه‌وتنی باش كراوه و هیوادارین له زووترین كاتدا پرسی نه‌وتیش چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها هیوادارین له‌و سه‌ردانه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه‌تی بۆ ئه‌مه‌ریكا، په‌نا به‌خوا به ده‌ستكه‌وتی باش بگه‌ڕێته‌وه كه خێری هه‌موو عێراقی تێدا بێت.