چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی پچڕپچڕی تاوەبارانی بەهاری و تەرزە و هەورەبرووسکە بە دوو قۆناغ سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمشەو شەممە 6/4/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “قوناغی یەکەمی شەپۆلەکە لە 7/4/2024 دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت لەدرەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی پارشێو بەهۆی کاریگەریی نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و هاتنی بڕی شێ ڕێژەیی لەناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراقەوە بۆ ناوچەکەمان شەپۆلێکی تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ سەرتاسەری ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.”