دوای بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران کە یەکێکیان داشکاندنی کرێی خوێندن بوو، بە نووسراوێکی فەرمیی خوێندنی باڵا، هەر یەک لە کرێی خوێندنی پارالێل، ئێواران، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا، لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی 20% کراوە.
ئەم داشکاندنە کرێی خوێندنی پارالێل و خوێندنی ئێواران و دبلۆمی باڵا و ماستەر و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان دەگرێتەوە.
لە خاڵێکدا ئاماژە بەوە کراوە، جارێکی تر بڕیار درا بە داشکاندنی 20٪ ی ئەو پارەیەی لای قوتابی ماوە، سەرباری داشکاندنی پێشتر کە بۆیان کراوە.
ئاماژە بەوەش دراوە ئەم داشکانە تەنیا بۆ ساڵی خوێندنی2023-2024ـە و دەبێ تا 5 ی 5 ی 2024، سەرجەم پارەکە بە یەک قیست بدەن بە زانکۆکانیان.
ڕۆژی چوارشەممە، 27 ی ئاداری2024، ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، 9 بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندیی دۆخی ئابووریی خەڵک و کاسبکاران دا، کە بریتی بوون لە:
1- دابەشكردنی مووچەی مانگی 2
2- ئامادەكاریی مووچە بۆ مانگی 3
3- تەرخانكردنی زەوی و بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو
4- داشكاندنی 20٪ی پارەی كارەبا و ئاو و هاتوچۆ
5- داشکاندنی 50٪ی ڕسوماتی هێنانی گۆشت
6- داشکاندنی20٪ لە كرێی خوێندنی پارالێل
7- داشكاندنی 20٪ی ڕسووماتی كرێی شارەوانیی كرێچییان
8- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی کاسبکاران
9- لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی