نووسینگهی رۆژنامهوانی پارێزگاری ههولێر رایدهگهیهنێت، بۆ ڕووبەرووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسییەکانى لافاو، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان خرانە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.
نووسینگهی رۆژنامهوانی پارێزگاری ههولێر له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ (دووشەممە 2021.12.20)، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، بؤ رووبەرووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەکانى لافاو، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى فراوان بهڕێوهچوو.
نووسینگهی رۆژنامهوانی پارێزگاری ههولێر روونیكردهوه، وەک ئامادەباشى بۆ قۆناغى دووەمى کاریگەریى ئەو شەپۆلەى رووى لە ناوچەکە کردووە، پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنەکانى راسپارد.
پارێزگای ههولێر جهختیكردهوه، هەرچى زووە و پەلە بکەن لە گرتنەبەرى هەموو ڕێوشوێنێکى پێویست بۆ بەرگرتن و ڕووبەڕوو بوونەوەى مەترسیەکانى لافاو.
پێشبینى دەکرێت له كاتهكانى ئێوارەى ئەمڕۆ دووشهممه، بارانبارین دەست پێبکاتەوە و لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر بێت و هەندێك جار لێزمە باران ببارێت تاوەکو ڕۆژى پێنجشهممه.
به گوێرهی زانیارییهكان، تیمەکان و ئامێرى پێویست و تەواوى هێزەکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگرى شارسانى) و (قائیمقامیەتەکان و ناحییە و تەندروستى و شارەوانیەکان و ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و تەواوى فەرمانگاکان كهوتنه حاڵەتى ئامادەباشى.