بەڕێوەبەرێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە چاوەڕێین پارەی مووچەی مووچەخۆران لە بەغداوە بگات و لە كاتی گەیشتنیشی راستەوخۆ و تەنانەت لە رۆژانی جەژنیش دابەشی دەكەن.
محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: چاوه‌ڕێین مووچه‌ی مانگی ئادار له بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه بخرێته سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان.
راشیگەیاند: لە كاتی گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ و پێش جەژن دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، تەنانەت ئەگەر پێویست بكات لە ڕۆژانی جه‌ژنیش به‌رده‌وام ده‌بێت.