د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ڕایگەیاند: ڕەنگە دۆخی ئێستای عێراق ڕوونترین دەرکەوتنی ئەو مەترسییە بێت کە بە پێچەوانەوە دادگای باڵا تێکدەری پرۆسەی دیموکراسی بێت.”
د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێکی لە کۆڕبەندی “فیکرە” کە سەر بە (ئینستیتیوتی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک)ـە، وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا تیشکی خستەسەرڕۆڵی گرنگی دادگای باڵا وەک “بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری لە هەموو وڵاتێکدا و گەرەنتیکاری کاریگەری سیستەمی دەستووری لە دەوڵەتە فیدراڵیەکاندا و گوتی:ڕەنگە دۆخی ئێستای عێراق ڕوونترین دەرکەوتنی ئەو مەترسییە بێت کە بە پێچەوانەوە دادگای باڵا تێکدەری پرۆسەی دیموکراسی بێت.”
لە درێژەی گوتارەکەیدا، تیشکی خستە سەر ئەوەیچۆن دادگەی فیدراڵی سنوور و چوارچێوەی ئەرکی خۆی بەزاندووە، ئەمەش بە فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی بۆ بوارەکانی وەک هەموارکردنەوەی دەستوور و چاودێریکردنی یاسادانان.
لە وتەکانیدا، هەورامی، هۆشداری دا کە بەم پەیڕەوی ناوخۆیە، دادگەی فیدراڵ لە پەیڕەوەکانیدا دوو مافی بەخۆی داوە، “مافی ڕووبەڕووبوونەوە و مافی کشانەوە، کە هەردووکیان چەمکی یاسایی بێ بنەمان و ڕێگە بە دادگەی فیدراڵ دەدەن زۆر چالاکتر و داگیرکەرتر بێت لەوەی کە دارێژەرانی دەستووری هەمیشەیی پلانیان بۆ دانابوو”.
جەختی لە دەستدرێژیەکانی دادگەی فیدراڵی بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات و ڕوونیکردەوە کە دادگەی فیدراڵی “ڕۆڵی هەموارکردنەوەی دەستوور”ی بە خۆی داوە.