دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

260 هەزار فەرمانبەر لە هەژماری من تۆمارکراون

تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پڕۆژەی “هەژماری من” گەیشتووەتە 260 هەزار فەرمانبەر و 153 هەزار کارتی بانکیش دراوەتەوە فەرمانبەران.

کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی “هەژماری من” بەردەوامە و دوایین ئامارەکانیش ئاشکرای دەکەن؛ تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە پڕۆژەکە تۆمارکراون گەیشتووەتە 260 هەزار فەرمانبەر و زیاتر لە 150 هەزار کارتی بانکیش دراوەتەوە فەرمانبەران.

بە گوێرەی ئامارەکانی پڕۆژەی “هەژماری من”، تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پڕۆژەکە گەیشتووەتە 260 هەزار فەرمانبەر و 153 هەزار کارتی بانکیش دراوەتەوە فەرمانبەران.

دوای تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پارێزگای هەولێر مانگێکە پرۆسەکە لە سلێمانی دەستیپێکردووە. سەبارەت بە دانانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ATM، بڕیارە تاکوو کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 1000 ئامێر کە سەرجەم پارێزگا و ناحیە و قەزاکانی کوردستان جێگیر بکرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەکانیان بگات.

لە ئێستادا، ساڵێکە وەک دەستپێک فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر، مووچەکانیان لە رێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن. لەکۆتایی ساڵی رابردووەش، هەریەک لە کۆلێژەکانی ئاداب، کشتوکاڵ و زانست لە زانکۆی سەڵاحەدین مووچەکانیان لەرێگەی هەژماری منەوە وەرگرتووە.

پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.

پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.

ئامانجی پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بکاتەوە، بەمەش کەرتی بانکیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەبات و تۆڕی بڵاوبوونەوەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەموو ناوچە و شارەکان فراوانتر بکات.

هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.