ئەمشەو دووشەممە 2024.3.25، بەئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، لە یانەی خانزاد، پاڵەوانیەتی شەترەنجی خێرا بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە بەشداری زیاتر لە 110 یاریزانی کوڕ و کچ لە ھەموو تەمەنە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق ئەنجامدرا، لە هەمانکاتدا ڕێزلێنان پێشکەش بە گروپێک لە قوتابیان کرا کە لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێناوە.