سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پشووی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد

پیرۆزەوە، پێنج رۆژ بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق.

رۆژی سێشەممە (26ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریدا لە رۆژانی (9 تا 13ـی نیسانی 2024) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، بکرێتە پشووی فەرمی.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی یەکشەممە (14ـی نیسانی 2024) دەوامی  ئاسایی دەستپێدەکاتەوە.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژانی (31ـی ئادار و 1ـی نیسان) بەبۆنەی جەژنی قیامەوە، بۆ پێکهاتەی کریسیتیانەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق پشووی فەرمی بێت.

پێشتریش وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیوانی وەقفی سوننی عێراق، رۆژی دووشەممە (10ـی ئاداری 2024)ـەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد و نووسینگەی سیستانیش رۆژی سێشەممە (11ـی ئاداری 2024)ـی وەک یەکەم رۆژی رەمەزان بۆ پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە دیاریکرد.

لەبارەی پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆزیش لە هەرێمی کوردستان، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە راگەیەندراوی هەبێت و رۆژانی پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رابگەیەنێت.