حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تکردنى هاووڵاتییان و دابینکردنى خزمه‌تگوزاریى زیاتر، ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی له بوارى کاره‌بادا بۆ سنوورى سلێمانى خستووه‌ته بواری جێبه‌جێکردن و بودجه‌یان بۆ دابین ده‌کات.
سیروان محەمه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى کاره‌باى سلێمانی ڕایگه‌یاند: “به خۆشحاڵییه‌وه له‌سه‌ر داهاتى وه‌زاره‌تى کاره‌با و دواى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى له بوارى کاره‌با و به مه‌به‌ستى چاککردنى دۆخى کاره‌با له سنوورى پارێزگاى سلێمانى بڕیارى جێبه‌جێکردنیان دراوه که به شێوه‌یه‌کى گشتى بریتین له پڕۆژه‌ى گه‌یاندنى هێڵى 33 که‌ى ڤى بۆ کانى ستى به ستوونى 11 مه‌ترى و ڕاکێشانى هێڵى 33 کهیڤیى تاڤگه-به‌رده‌که و گۆڕینى هێڵى 33 که‌ى ڤى له هێڵى قوله‌ڕه‌یسى مۆبایلى هه‌ڵگورد، دانانى تاوه‌رى جۆرى دى سى ئێس و به‌ستنى مۆبایلى سه‌یدسادق و گۆڕینى به‌شێک له هێڵى 33 که‌ى ڤیى تانجهڕۆى باشوورى سلێمانی و گۆڕینى هێڵى 33 که‌ى ڤیی شارباژێر-سیته‌ک، له‌گه‌ڵ ڕاکێشانى کاره‌با بۆ چه‌ند گوندێک له شارباژێر”.
گوتیشى: “پرۆژه‌کان له‌سه‌ر داهاتى وه‌زاره‌تى کاره‌با و به گوژمه‌ى نزیکه‌ى ملیارێک دینار جێبه‌جێ ده‌کرێن و ئێستا سه‌رقاڵى ته‌نده‌رینى پرۆژه‌که‌ن و له دواى ته‌واوبوونى ڕێکاره ئیدارییه‌کان ده‌ست به جێبه‌جێکردنیان ده‌کرێت”.
وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى ڕوونیشى کرده‌وه: ”بێگومان جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کان ڕۆڵی باشیان له چاککردنى دۆخى کاره‌با له سنووى پارێزگاى سلێمانى ده‌بێت، چونکه به‌شێک له‌و گوندانه یه‌که‌م جاره خزمه‌تگوزاریى کاره‌بایان پێ ده‌گات، به‌شێکى دیکه‌ى هێڵەکان پێوستییهکى زۆریان به چاکسازى و گۆڕین هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به بارزۆرى و پچڕپچڕیى کاره‌باوه هه‌یه، چاره‌سه‌ر ده‌کات”.