به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێك راده‌گه‌یه‌نێت، كه له سووریاوه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین تاوانی دزییان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 23ـی ئاداری 2024) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی چواركه‌سی راگه‌یاند، كه تاوانبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی دزی له شاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی بانده‌كه‌ش له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندایه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی سوورین و له سووریاوه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان كه به گوته‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ستی دزییان هه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م چوار تاوانباره كه پلانی ئه‌نجامدانی دزییان هه‌بووه له شاری هه‌ولێر، پێیان وابووه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن بێئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێن و رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه و سزا ببنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، ئه‌و چوار تاوانباره چه‌ندین تاوانی دزییان له به‌حره‌كه و عه‌نكاوه و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام داوه و پاره و مۆبایلی جۆراوجۆریان دزیوه و پاره‌ی مۆبایله فرۆشراوه‌كانیان ره‌وانه‌ی سووریا كردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، دوایین پلانی ئه‌و بانده تاوانكاره بریتی بووه له دزینی دوكانێك له عه‌نكاوه و پاشان بۆ رۆژی دواتر بگه‌ڕێنه‌وه سووریا، به‌ڵام پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا و به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیریان ده‌كات و رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه و دادگایان ده‌كاته‌وه.