دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سێ یه‌كه‌مه‌كان و خاوه‌ن بڕوانامه‌ باڵاكانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌


وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سێ یه‌كه‌مه‌كان و خاوه‌ن بڕوانامه‌ باڵاكانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێویستە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى بیست و یەک رۆژ فۆڕمى ئەلیکترۆنى هاوپێچ له‌نێو لینكه‌كان پڕبکەنەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ـی ئاداری 2024، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی گرنگی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئاگادارییەکى گرنگ لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکات، کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن و پار ساڵ لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدیان وەرگرتوە، پێویستە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى بیست و یەک رۆژ فۆڕمى ئەلیکترۆنى هاوپێچ پڕبکەنەوە. بۆ ئەوەى دەرفەتى دامەزراندنیان لە ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لەدەست نەچێت.

بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارووە بکەن:

https://submit2-2024.iraqi-fpsc.gov.iq/…

تێبینى: بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆرمەکە، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی راژەی گشتی عێراقى بکەن:

https://iraqi-fpsc.gov.iq/