به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆک، دەڵێت: سەرۆک بارزانی بڕیاریدا زیانلێکەتووانی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆ قەرەبوو بکرێنەوە.
سەربەست لەزگین، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له‌ڕێگه‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانمانه‌وه ئاماری ته‌واوی ئه‌و خێزانانه‌مان وه‌رگرتووه، كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر له یه‌كه‌م ساتی روودانی لافاوه‌كه به‌رده‌وام سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ زانینی قه‌باره‌ی زیانه‌كان و هه‌ر له یه‌كه‌م ساتیشه‌وه سه‌رۆك بارزانی بڕیاریدا خه‌ڵكی زیانپێگه‌یشتوو قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.