چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزی كوردان پیرۆز ده‌كات

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) فوئاد ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان، وێنه‌یه‌كی خۆی به‌ جلی كوردییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، نووسیوویه‌تی: “نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت”.

پێشتریش ئه‌لمه‌جالی رایگه‌یاندبوو، پەیوەندی شانشینی ئوردن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی برایانەی مێژووییە، ئامانجمان ئەوەیە لە هەموو رووێکەوە ئەو پەیوەندییانە پەرەپێبدەین، لە سەر ئاستی ئابووری، بازرگانیی، پزیشکی و پەروەردە و فێرکردن.