کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر هاوخەمی بۆ قوربانییانی لافاوەکەی دهۆك دەربڕی

ئەمڕۆ چوارشەممە (20ـی ئاداری 2024) کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، لەمیانەی پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، “هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بۆ ئەو کەسانە دەردەبڕین کە بەهۆی لافاوەکەی دوێنی دهۆك و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیانیان بەرکەوتووە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.

بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی لافاوەکە سێ هاووڵاتی خنکاون و تا ئێستا تەرمی دووانیان نەدۆزراونەتەوە، بەهۆی ئەوەی لافاوەکە بە دەیان کیلۆمەتر لەگەڵ خۆی بردوونی.

ھەواڵی زیاتر