چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پلاسخارت نەورۆز لە گەلی كورد پیرۆز دەكات

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لە پەیامێكدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی كورد كرد و رایگەیاند كە نەورۆز نیشانەی نوێبوونەوەی سروشت و ژیانە.

جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لە پەیامەكەدا رایگەیاند: نەورۆز نیشانەی نوێبوونەوەی سروشت و ژیانە، رۆژی جیهانیی نەورۆز لە ساڵی 2010 لەلایەن كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە راگەیەنرا.

راشیگەیاند: یادی ئەم رۆژە بریتییە لە وەبیرهێنانەوەی هەموومان كە پێكەوە كار بكەین بۆ ئاشتی و پاراستنی هەسارەكەمان و مسۆگەركردنی ژینگەیەكی تەندروست بۆ نەوەكانی ئایندە.

پلاسخارت گوتیشی: ئێمە ناتوانین ئەوە پشتگوی بخەین كە لە كاتێكدا زۆر كەس خۆیان بۆ ئاهەنگگێڕان ئامادە دەكەن، زۆر كەسیش لە سەرانسەری جیهان ئازاری زۆر دەچێژن.

نوێنەری سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان هەروەها گوتی: ئەمساڵ كاتێك یادی نەورۆز دەكەینەوە، با هیوای سەرەتایەكی نوێ بخوازین، هیوای ئاشتی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ هەمووان.

ئاماژەشی دا: خانەوادەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی كورد لە هەموو جیهان و لە هەرێمی كوردستان و پیرۆزبایی لە هەموو عێراقییەكانیش دەكات.