نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به دووه‌م به‌ربڵاوترین نه‌خۆشی کوشنده له جیهان داده‌نرێت که ئه‌گه‌ر له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی ده‌ست به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بکرێت نه‌خۆش ده‌توانێت ڕزگاریی هه‌بێت.گرنگ ئه‌وه‌یه که له نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه شاره‌زا بین و له کاتی ههستپێکردنیدا پشتگوێ نه‌خرێن.
چەند زانیاریەکی ورد لەسەر ھۆکارەکانی شێرپەنجە و نیشانە و جۆرە جیاوازەکانی.
لە دیار ترین نیشانەکانی شێرپەنجە:
یەکەم: له ناکاو دابه‌زینی کێشی جه‌سته
کاتێک له ناکاو کێشی جه‌سته‌ت که‌م ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی وه‌رزش ئه‌نجام بده‌یت یان ڕێجیمت هه‌بێت، ده‌کرێت نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، گه‌رو یان په‌نکریاس بێت.
دووەم: : پله‌ی گه‌رمی به‌رز
کاتێک پله‌ی گه‌رمی جه‌سته زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌کێکه له نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن، قۆڵۆن و گورچیله.
سێیەم: شه‌که‌تی و ماندوێتی؛
ئاساییه هه‌ست به ماندوبوون بکه‌یت کاتێک کارێکی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌یت یان گه‌شتێکی درێژت هه‌بێت، به‌ڵام کاتێک پشوو وه‌رده‌گریت به‌رده‌وام ماندوو و شه‌که‌تیت، ده‌کرێت نیشانه‌ی چه‌ندین شێرپه‌نجه‌ی وه‌ک خوێن، گه‌ده و قۆڵۆن بێت.
چوارەم: ئازار
ئازار یه‌کێکه له باوترین نیشانه‌کانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و زۆرترین کاتیش پشتگوێ ده‌خرێت، شێرپه‌نجه‌ی ئێسک ده‌بێته هۆی ئازار، سه‌رئێشه نیشانه‌ی وه‌ره‌مه، ئازاری پشت ده‌کرێت نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بێت.
پێنجەم: له ناوکاو گۆڕانی ڕەنگی پێست
ده‌کرێت خۆراک هۆکاری گۆڕانی پێست بێت به‌ڵام کاتێک ئه‌مه پێشتر ڕووینه‌داوه، چه‌ند په‌ڵه‌یه‌ک له سه‌ر پێست ده‌رکه‌وتن، یان پێست تووشی چرچ بوون، هه‌روه‌ها په‌ڵه‌کانی پێست به‌رده‌وام گه‌وره‌بوون، پێست و چاو تووشی زه‌ردبوون، ده‌کرێت به نیشانه‌ی شێرپه‌نجه دابنرێت.
شەشەم: ته‌نگه‌نه‌فه‌سی
ده‌کرێت یه‌کێک بێت له نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک، جگه‌ر و هێلکه‌دان.
حەوتەم: خوێنبه‌ربوونی نائاسایی
نیشانه‌یه‌کی باش نییه، پێویسته به زووترین کات سه‌ردانی پزیشک بکرێت، کاتێک خوێن له ده‌مه‌وه دێت له کاتی کۆکه‌دا یه‌کێکه له نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی سی، کاتێکیش له گه‌ڵ پاشه‌ڕۆدا خوێن ده‌بینرێت نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، گورچیله و مێزڵدانه.
ھەشتەم: قوتدانی خۆراک به ئازاره‌وه
کاتێک به زه‌حمه‌ت خۆراکت بۆ قوت ده‌درێت، یان هه‌ست به ئازار ده‌که‌یت، ڕه‌نگه نیشانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌م، گه‌رو و سی بێت.
نۆیه‌م: دڵه‌کزێ
دڵه‌کزێ ده‌کرێت چه‌ندین هۆکاری هه‌بێت، وه‌ک خواردنه‌وه‌ی ماده کحولییه‌کان، یان سترێس، به‌ڵام کاتێک به‌رده‌وام بێت به خواردنی ده‌رمانیش خه‌راپتر ده‌بێت و له‌وانه‌یه که نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان، گه‌ده و گه‌رو بێت.
ده‌یه‌م: ئازاری که‌مه‌ر و خه‌مۆکی
دكتۆر سۆران محمد غریب پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌دات و ڕێنمای پێویست بۆ خۆپاراستن لێی دهڵي . شێرپه‌نجه نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه كه ساڵانه چه‌نده‌ها كه‌س به‌هۆیه‌وه دووچاری مه‌رگ ده‌بن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا , تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌زانراوه، ئه‌م نه‌خۆشیه له ساڵی 1838 دۆزرایه‌وه. زیاتر له 100 جۆری شێرپه‌نجه هه‌یه %70 ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه له وڵاتانه دایهكه ئاستی داراییان مامناوه‌ند یاخود نزمه .
ئه‌و شوێنانه‌ی یاخود ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن له له‌شی مرۆڤدا:
یه‌كه‌م: قوڕگ بۆڕی هه‌وا
دوه‌م: سییه‌كان كه پاڵاوگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه له نێوان ئۆكسجین و خوێن دا
سێیه‌م: كۆ ئه‌ندامی هه‌رس وه‌ك سورێنچك و گه‌ده و ریخۆڵه و به‌شه‌كانی ریخۆڵه وه‌ك دوانزه گرێ و كۆڵۆن
چواره‌م: شێرپه‌نجه‌ی خوێن كه به‌هۆی نه‌مانی به‌رگرییه‌كانی خوێنه‌وه‌یه
پێنجه‌م: گورچیله‌كان
شه‌شه‌م: شێرپه‌نجه‌ی پێست
حه‌وته‌م: شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و لێو
پێنج باوترین جۆری ناسراوی شێرپەنجە کە توشی پیاوان ده بن بریتین له :
- شێرپه‌جه‌ی سیه كان
- شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
- شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر
- شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و رێكه
- شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك
پێنج باوترین جۆری ناسراوی شێرپەنجە کە توشی ژنان دەبن بریتین له : - شێرپه‌جه‌ی مه‌مك
- شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان
- شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
-شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆنو رێکه - شێرپه‌نجه‌ی ملی ره‌حم
جگه‌ره كێشان یه‌كێكه له سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی توشبوون به‌شێرپه‌نجه، پێنج یه‌کی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه هۆکاره‌کانی نه‌خۆشییه درێژ خایه‌نه ،وه‌ک ئه‌و ڤایرۆسه‌ی ده‌بێته هۆی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی ملی ره‌حم و ڤایرۆسی هه‌وکردنی جگه‌ر كه ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
سێیه‌كی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر له قۆناغێكی زوه‌وه ده‌ست نیشان بكرێت، و ده‌كرێت ئازاری نه‌خۆشه‌كان كه‌م بكرێته‌وه له‌ڕێی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی پزیشك ڕێنمووی نه‌خۆشی پێ ده‌كات؟
%40 ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌كرێت كه‌مبكرێته‌وه له‌ڕێی خۆپاراستن وه‌ك نه‌كێشانی جگه‌ره و گرتنه‌به‌ری سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزش كردن و دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی هۆكاری توشبوونن به شێرپه‌نجه.
ساڵانه زیاتر له 12 ملیۆن كه‌س توشی شێرپه‌نجه ده‌بن له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه 6 ملیۆن به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه ده‌مرن، له‌ساڵی 2005دا 7.6ملیۆن كه‌س له جیهاندا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه مردوون ، كه‌ده‌كاته 13% ی هه‌موو مردنه‌كان، كه 58 ملیۆن كه‌س بوون له و ساڵه دا، له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ر 5 كه‌سێك كه‌سێكیان توووشی شێرپه‌نجه ده‌بێت.
جۆره‌كانی شێرپه‌نجه :
1- ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌توشی ناوپۆشی له‌ش ده‌بێت وه‌ك سیه‌كان، مه‌مك، سورێنچك، گه‌ده ، رێخۆڵه پێی ده‌ڵێن : كارسینۆما
2- ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌توشی ئێسك و ماسولكه و به‌سته‌ره‌كان ده‌بێت پێی ده‌ڵێن : ساركۆما
3- ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌توشی كۆئه‌ندامی لیمف و سیسته‌می به‌رگری له‌ش ده‌بێت پێی ده‌ڵێن : لیمفۆما
4- ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌توشی كۆئه‌ندامی خوێن و مۆخی ئێسك ده‌بێت پێی ده‌ڵێن : لیوكیمیا
5- ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌توشی ڕژێنه‌كان ده‌بێت وه‌ك ڕژێنی غوده و ڕژێنی سه‌ر گورچیله ده‌بێت پێی ده‌ڵێن :ئهدینۆما