په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه یاسا ده‌كات له‌وانه، پڕِۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابوری) سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان ده‌خرێته‌ڕو.
د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له نوسراوێكدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانی كردوه و بۆ دانیشتنی ژماره (12)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه چوار ته‌وه‌ر ده‌بێت و تێیدا پێنج پڕۆژه‌یاسا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و پێشنیازه یاسایه‌كیش ده‌خرێته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ خستنەڕووی بەدواداچوونی لێژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری) سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان، كه به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لێژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری) سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1 – پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2 – پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2021 یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم: دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 – پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2 – پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 – پێشنیازەیاسای پاراستنی ئەرشیف لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2 – پڕۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق.