سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.

رۆژی دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین دەستپێدەکات، لە کاتەکانی شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.