پیرۆزە مامۆستا حەمەسەعید حەسەن

بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرك و بەرپرسیارێتی وەك سەرۆكی ئەكادیمیای كوردی، بەناوی خۆم و تەواوی ستافی ڕۆژنامەی هەولێر، پیرۆزباییەكی گەرم لە هاوڕێ دێرین و هاوكاری دڵسۆزمان، نوسەری زمانپاراو و ڕەوانبێژ و دیارترین ڕەخنەگری ئەدەبی و ساتیرەنووس، مامۆستا حەمەسەعید حەسەن دەكەین، كە وەك سەرۆكی ئەكادیمیای كوردی دەستبەكار بوو، وێڕای ئەمە، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زمانی كوردی و پێشخستنی زیاتری ئەو دەزگە ئەكادیمییە گرنگەی كوردستان.

دڵنیاین مامۆستا حەمەسەعید کاری هەرە لە پێشینەی خزمەتکردنی زمان و ڕێکخستنی ڕێنووسی کوردی دەبێت.
مامۆستای ڕێزدار حەڤدە ساڵە لە ڕۆژنامەی هەولێر وەک نووسەرێکی دانەبڕاو خزمەت بە زمان و مەعریفە و کولتووری کوردی دەکات، بۆیە هەقی خۆمانە لە كانیی ناخ و دڵمانەوە پیرۆزبایی خۆمان پاتە بکەینەوە و چەپکەگوڵی خۆشەویستی پێشکەش بکەین…

سەرنووسەری ڕۆژنامەی هەولێر

ھەواڵی زیاتر