محەممەد کەماڵ: لەماوەیەکی نزیکدا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کارا دەکرێت

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 04-03-2024، شاندێکی لقی سێی پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک بە سەرۆکایەتیی محەممەد کەمال، بەرپرسی لقەکە و بە یاوەری حەسەن مەجید، سەرۆکی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سەردانی مەڵبەندی دووی یەکێتیی لەو شارە کرد.

محەممەد کەماڵ، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باسی پێکەوە ژیانمان و هەڵبژاردنمان کرد لە شاری کەرکووک، لە کۆبوونەوەی دوێنێی بەغدا لەسەر دەستی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەکە بە کراوەیی ماوەتەوە، کە هەوڵدەدرێت لەماوەی ئەم دووهەفتەیەدا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کارا بکرێت و کارەکان بکەوێتەوە سەر رێچکەی خۆی”.

لای خۆیەوە ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی نیشتمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “لە کۆبوونەوەکەدا قسەمان لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کردووە. کە بە هەموولایەکمانەوە هەوڵبدەین ئەنجومەنەکە کارابێتەوە”، گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی محەممەد شیاع سوودانیشدا دەڵێت، “75% کارەکان چووەتە پێشەوە.”

بەگوتەی ئەو: “ئەوەی ماوەتەوە بۆ شرۆڤەکردنی نێوان لیستە براوەکان، لەگەڵ هەڤاڵانی لق و لایەنە کوردستانییەکان کردووە لەم مانگەدا کە مانگی نەورۆزە لە هەموو بۆنە و نەتەوە نیشتیمانییەکان بەیەکەوە بین هاوکاری و هەماهەنگیمان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین دانیشتوانی شاری کەرکووکیش رازی بن لەکارەکانمان، هەمووشمان هاوڕان کە ناو ماڵی کورد یەکبخەین و لەگەڵ هەموو حزب و لایەنەکان کۆبوونەوە بکەین”.

ھەواڵی زیاتر