نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی شێلادزێ دەکرێتەوە

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ بەمزووانە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی شیلادزێ دەکرێتەوە.

دوێنێ، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی شێلادزێیی بەسەرکردەوە و لە لێدوانێکد بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، گوتی؛”کارەکانی نەخۆشخانەکە گەیشتووەتە قۆناغی دابینکردنی ئامێر و کەرەستە پزیشییەکان بۆی”.
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئومێدییان هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵییەکەی شێلادزێ بەرووی نەخۆشەکاندا بکرێتەوە.
گوتیشی؛ “نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی شیلادزێ شەش هۆڵی نەشتەرگەری تێدایە و لە چوار نهۆم و ژێرزەمینێک پێکهاتووە، بەشێوەیەکی سەردەمیانە بنیاتنراوە”.

ھەواڵی زیاتر