چایخانەی (قەرداران) چایخانەیەکی بچووک و قەشەنگ

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

چایخانەی (قەرداران)، کە چایخانەیەکی بچووک و قەشەنگە، لەساڵی ١٩٦٠ لەلایەن حاجی عوسمان محەمەد مستەفا دامەزراوە، لەبەر کۆنبوونی چایخانەکە لەساڵی ٢٠٠٦ پارێزگاری پێشوی هەولێر (نەوزاد هادی) چایخانەکەی نۆژەن کردۆتەوە.

ئەو چایخانەیە حەسانەوەی پیشییەکانی ناو بازار بوو، وەکو ئاسنگەر و دارتاش و زێرنگر وبەقال و کوورەچی و ئەو فەرمانبەرانەی کە بە هۆی بۆچوونی سیاسیان لەکار راگیراون و پاش دەوامی دەزگاکانی حکوومیش مامۆستا و فەرمانبەران دەهاتن، بەشێوەیەک کە لەرۆخی شۆستەکانیش کورسی دادەنرا و هەندی لەفەرمانبەرانیش هەر لە پێوە کۆ دەبوونەوە و چایان دەخوارد، کە زۆربەیان مامۆستا بوون.
جەمال نورەدین، دەربارەی چایخانەی قەرداران دەڵێ: كاتێك بە نێو بازاڕی شاری هەولێر دەسوڕێیتەوە، چەندین دیمەنی جوان و قەشەنگ بەرچاوت دەكەون، تەنانەت ئێوارەیەك پیاسەیەكی لای كۆتری ئاشتی بكەیت لە بەرامبەریدا، دیمەنێكی كۆن و جوان بەرچاوت دەكەون، ئەویش چایخانەیەكی دێرینەو رەنگە زۆربەی پیاوانی ئێستا كە بە تەمەنەكانن، لەو چایخانەیەدا، چای نۆش كردبێ. ئەو چایخانەیە بە چایخانەی (قەرداران) ناسراوە. چایخانەی قەردارن لە ساڵی (١٩٦٠) دروستكراوە و لە نێو شاری هەولێر، مێژوویەكی كۆنی هەیە، ئەو چایخانەیە پێشتر تەنیا چایخانەی كرێكار و فەرمانبەران بوو و خەڵكی دیكەش سەردانیان دەكرد، ئەو شوێنە جێگەی مامەڵەی شتومەك ئاڵووێركردبووە، ناوی ئەو شوێنە لەوەوە هاتووە كەئەوانەی قەرزار بوون لەو شوێنەی ئێستادا كۆ دەبوونەوە یان ئەوانەی بێ پارە بوونە و بە قەرز چاییان لەم چایخانەیە خوادۆتەوە، زۆری قەرزی ئەو كرێكرانە وای كردووە ناوی لێ بنێن چایخانەی قەرداران، چایخانەی قەرداران دوای كۆن بوونی لە ساڵی (٢٠٠٦) لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە نۆژنەكراوەتەوە و ئێستا هەر لە دەمەو بەیانیانەوە تا درەنگانی شەو ئەو چایخانەیە جمەی دێت لە خەڵكی شاری هەولێر و میوانانی ئەو شارە ڕووی تێدەكەن، لەگەڵ چا بەتام و خۆش پێشوازی لە خەڵك و میوانان دەكەن، زیاتر ئێواران ئەو چایخانەیە قەرەباڵغ دەبێ و چونكە ئەوانەی سەردانی دەكەن زیاتر فەرمانبەر و مامۆستا و ئەوانەن كە ئێواران بێ كارن و لەو شوێنە كۆ دەبنەوە. ئەو چایخانەیە حەسانەوەی پیشییەکانی ناو بازار بوو، وەکو ئاسنگەر و دارتاش و زێرنگر وبەقال و کوورەچی و ئەو فەرمانبەرانەی کە بە هۆی بۆچوونی سیاسیان لەکار راگیراون و پاش دەوامی دەزگاکانی حکوومیش مامۆستا و فەرمانبەران دەهاتن، بەشێوەیەک کە لەرۆخی شۆستەکانیش کورسی دادەنرا و هەندی لەفەرمانبەرانیش هەر لە پێوە کۆ دەبوونەوە و چایان دەخوارد، کە زۆربەیان مامۆستا بوون.
خاوەنی چایخانەکە دەربارەی ناوی چایخانەکە و ئەو کەسانەی سەردانیان کردووە دەڵێ: چایخانەی (قەرداران)، کە چایخانەیەکی بچووک و قەشەنگە، لەساڵی ١٩٦٠ لەلایەن حاجی عوسمان محەمەد مستەفا دامەزراوە، لەبەر کۆنبوونی چایخانەکە لەساڵی ٢٠٠٦ پارێزگاری پێشوی هەولێر (نەوزاد هادی) چایخانەکەی نۆژەن کردۆتەوە. لە ساڵی ١٩٦٣ تا ١٩٦٦، حکومەت سولفەی عەقاری دەدا بە هاوڵاتیان، کە لەو ماوەیە فەرمانبەر و مامۆستا بەو سولفەیە دەیانتوانی خانووەکی درووست بکەن، لەبەر ئەوەی لەو چایخانەیە وەستاو کوورەچی و نەجاری سەببە و ئاسنگەر و کرێکار دادەنیشتن و کاریان دەکرد بۆ ئەو فەرمانبەرانە بەقەرد تا سولفەی وەردەگرت، بۆیە ناوی چایخانەکە لێنرا بە چایخانەی قەرداران . نموونەی ئەو کەسانەی لەو چایخانەیە دادەنیشتن وەکو، وەستا عزەددین بەننا وخەلفەکانی، گەیلان نەجار، بەکر مەلەک نەجار، کەمال کوورەجێ، عادل شێخیل(مامۆستا)، تەڵعەت محەمەد ئەمین (فەرمانبەر)، خدر عبدولکەریم (شوفێری نەفت گواستنەوە )، ئیبراهیم ئەحمەد قادر ناسراو بە ئیبۆ دولبەر ( موراقیبی ئەشغال )، ئەسعەد کوورەچی، بەهجت سەلیم (ژمێریار لە شارەوانی)، کەمال رەمەزان (فەرمانبەر لەکارگەی مافوور)، عەبدولهادی قەساب (مامۆستا)، بورهان سدیق حارس (مامۆستا)، ساڵح عەبدوڵا قەوان (یاریدەدەری پزیشکی)، رەمزی وەلی (مامۆستا)، شاکر حەمەد (مامۆستا)، جەلال عەلی (فەرمانبەر)، سەعدی باجی گوله، محەمەد عەلی تورکه، جەلال عەلی تورکه، حەمەی باجی سوڵتانی، رەقیب شێخان، زیاد عەلی، مامۆستا عەبدولكەريم حاجی، ئیحسان عەبدوڵا پەرۆ، كەريم كارەب، مامۆستا ئەنترانيك، مامۆستا ئەسكەندەر عوسمان، حاجی كانەبی، مامۆستا ياسين، مامۆستا خەسرۆ كيگن، مامۆستا مەهدی، مامۆستا عەبدوڵڵا ناسراو به (حاجی عەبه)، مامۆستا عەبدولقادر.

شیڤان شێرزاد – هەولێر

.

ھەواڵی زیاتر