ڕاگەیانراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر

پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند بەهۆی لافاوەوە دەوام لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای هەولێر ڕادەگیرێت.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: بە مەبەستی پاراستنی ژیانی قوتابیان و مامۆستایان لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراو و بەتایبەتی ئەم شوێنانەی ڕۆژی هەینی بەر شەپۆڵی لافاو کەوتن کە بەداخەوە زەرەری گیانی و ماددی زۆری گەیاند، بڕیارێک درا.

لە ڕاگەیانراوەکەدا ئەوە هاتووە کە “ڕۆژی شەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەریەکە لە پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، کۆیە، مەخموور) دەوامی قوتابخانەکان بوەستێنرێت.”

ھەواڵی زیاتر