به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا هیچ مۆڵه‌تێكی نوێ به كه‌رتی نیشته‌جێبوون نادرێت.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌مڕۆ دووشه‌م رایگه‌یاند: بـەمـەبـەســتـی ڕێـکـخـسـتـنـەوەی کـەرتـی نـیـشـتـەجـێـبـوون لـە هـەرێـمـی کـوردسـتـان و بـە ئـاراسـتـەی زیـاتر سـوودمـەندبـوونـی هـاووڵاتـییـانـی کـەمـدەرامـەت و کـرێـنـشـیـن، بـە فـەرمـانـی سـەرۆکـایـەتـی ئـەنـجـوومـەنی وەزیـران، بـڕیـاردرا کـارکـردن لـە پـرۆژەی نـوێـی نیشـتـەجـێبوون رابگیرێت و مۆڵەتـی نوێی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشـتـەجێبوون نەدرێت.
راشیگه‌یاند: ئـەمـەش بـەئـامـانـجـی وەبـەرهـێـنان لـە مـاوەی داهـاتـوودا زیـاتـر بـە ئـاراسـتـەی کـەرتـەکـانـی پـیـشـەسـازی، کـشـتـوکـاڵ و گـەشـتوگـوزار دەبـێــت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هـەر بـۆیـە بـە گـشـتـی داوا لـە وەبـەرهـێـنـەرانـی هـەرێـمـی کـوردسـتـان دەکـەیـن، یـارمـەتـیـدەر و هـاوکـار بـن، تـاوەکـو وەبـەرهـێـنـانـی زیـاتـر لـە سـێـکـتـەرەکـانی ئـاراسـتـەکـراو بـکـرێـت، بـە تـایـبـەت لـەو نـاوچـانـەی کـەم گـەشـەسـەنـدوون لـە هـەرێـمـی کـوردسـتـان.