ئەمڕۆ سێشهم فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، پڕۆژەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵکردن، بایەخدانی زیاتر بە پلانی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە و پێشکەوتنەکانی پڕۆسەی چاکسازی و هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خرایە بەرباس.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بارودۆخی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سوودوەرگرتن لە ئەزموون و توانای سەربازیی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان