سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای به‌شداریكردنی له 11ـه‌مین لوتكه‌ی جیهانی حكوومه‌ته‌كان له دوبه‌ی، ئه‌مشه‌و سێشه‌م په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند “خۆشحاڵ بووم بە سەردانەکەم بۆ دوبەی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان”.
راشیگه‌یاند “لەمساڵدا هاوبەشییەکانمان پتەوتر کرد و پردی نوێمان بنیات نا و دیدگای کوردستانێکی بەهێزترمان پێ گەیاندن”.
مه‌سرور بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو رۆژدا به‌شداریی له 11ـه‌مین لوتكه‌ی جیهانی حكوومه‌ته‌كان له شاری دوبه‌ی له وڵاتی ئیماڕات كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له پێشكه‌شكردنی وتارێك له رۆژی یه‌كه‌می لوتكه‌ی جیهانی حكوومه‌ته‌كان، دیداری له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌نجام دا، له‌نێویاندا له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیماڕات)، ئەحمەد ئەبوو غەیت ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا كۆبووه‌وه.