نووسینگهی راگهیاندنی پارێزگای ههولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه تێیدا رایگهیاند، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و بەمەبەستی رێگەگرتن لە دیاردەى ناشیرین و رێکخستنى کار و پڕۆگرامى ئاهەنگى شەوانەى (هۆتێل، رێستورانت، باڕ و هۆڵەکان) بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەک بهڕێوهچوو.
نووسینگهی راگهیاندنی پارێزگاری ههولێر رایگهیاند، لهم كۆبوونهوهیهدا ژمارهیهك بڕیار و راسپارده تایبهت به رێكخستنهوهی كاروباری (هوتێل، رێستۆرانت، باڕ و هۆڵهكان) راگهیندرا، بریتین له:
یەکەم/ مۆڵەتى کارکردنى گەشتیارى ئاهەنگێڕانى شەوانە، تەنها بە هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەدرێت.
دووەم/ بەکارهێنانى مۆڵەتى کارکردن تەنها لە (هوتێل، رێستورانت، باڕ و هۆڵەکان)ـی چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرە دەبێت.
سێیەم/ نابێت خاوەن مۆڵەت بەبێ پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزارى هەولێر رێگە بە گۆرانی بێژ و هونەرمەندان بدات شهوانه گۆرانی بڵێنهوه.
چوارەم/ دەبێت خاوەن مۆڵەت لە ئاهەنگى شەوانە بەڕێژەى (50%) بەشدارى بە هونەرمەند و گۆرانیبێژى کوردستان بکات.
پێنجەم/ دەبێت شوێنى ئاهەنگ گێڕانى شەوانە بە بەربەستى دەنگ رووپۆشکرابێت.
شەشەم/ دەبێت خاوەن مۆڵەت گرێبەست لەگەڵ گۆرانى بێژ و هونەرمەند بکات، نابێت گۆرانى بێژ و هونەرمەندیش جگە لەو رێکەوتنەى کە لەگەڵ خاوەن مۆڵەت کردوویەتى لەهیچ هۆڵ و شوێنێکى تر کار بکات.
حەوتەم/ تەمەنى ئەو کارمەندانەى لەو شوێنانە کاردەکەن دەبێت لەسەرووى (20) ساڵیهوه بێت.
هەشتەم/ ئاهەنگى شەوانە تاوەکو کاتژمێر(1)ـی شەو رێگە پێدراوە، بە پێچەوانەوە بهرامبهر سەرپێچیکار رێکكارى یاسایی دەگیرێتەبەر.
نۆیەم/ لەسەر خاوەن مۆڵەت پێویستە بەڵێننامە واژووبکات و پابەندى تەواوى ئەو بڕیارانەبێت، بە پێچەوانەوە لەکاتى بوونى هەر سەرپێچیەک بە پێبژاردن و داخستنى هۆڵ و شوێنى ئاهەنگگێڕان و لێسەندنەوە یان هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى کارکردنەکەی، سزا دەدرێن.
1- پارێزگاى هەولێر، لەکاتى هەبوونى هەر بۆنەیەکى ئاینى، رۆژێکى ماتەمینى گشتیى و رۆژى تایبەت، بریار لەبارەى گۆڕانکارى لە کاتى ئەنجامدانى ئاهەنگ یان هەڵوەشاندنەوەى دەدات.
2- لەکاتى ئاهەنگگێڕان، هەڵدانى پارە، ناوهێنانى کەسایەتییەکان، هەڵسوکەوتى بێزارکەر، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ئەنجامدەرانى و خاوەنى هۆڵ بەرپرسیارن و رێكکارى یاساییان لەبەرامبەر دادەگیرێتەبەر.
3- چوونە ژوورەوەى خوار تەمەن (18)ساڵ بۆ ئاهەنگى شەوانە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، جگە لە ئاهەنگى خێزانى تایبەت نەبێت.
4- خاوەن مۆڵەت بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵى ئەمنیەتى شوێنەکەى و لەسەریەتى رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا رێگە پێدراوەکانى پاسەوانى بکات.
5- جگە لەو گۆرانیبێژ و هونەرمەندانەى گرێبەستیان لەگەڵ کراوە بۆ گۆرانى گووتن لەگەڵ خاوەنى مۆڵەت، چوونە سەر ستهیج و گۆرانى گووتن بەهەموو شێوەیەک بۆ هەموو کەسێک قەدەغەیە.
6- دەبێت گۆرانىبێژ بۆ گۆرانى گوتن لە ئاهەنگى شەوانە، مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر وەرگرێت بەپێى ئەو مەرجانەى دیاریانکردووە.
7-سەرجەم ئەو کارمەندانەى لەهۆڵەکانى ئاهەنگگێڕان کاردەکەن، دەبێت کارتى تەندروستی بەڕێوەبەرایەتى گشتیی تەندروستى هەولێریان هەبێت بە پێى ئەو مەرجانەى دیاریانکردووە.
دهیهم/ قومارکردن بە ئامێر، سەرجەم شێوە و شێواز و جۆرەکانییەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەرکەسێک لەهەر شوێنێک بیکات، رێكکارى توندى یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەسە و شوێنەکە دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنیەکان دەستکراوەکراون بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون و دەستگیرکردنى ئەو کەسانە و داخستنى ئەو شوێنانە و وەرگرتنی رێككاری پێویست.
یازدهیەم/ خواردنەوەى مادە کهولیەکان(مەشروب) لەسەر شەقام، باخچە، پارک، ناو ئۆتۆمبێل، شوێنەگشتییەکان، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەرکەس سەرپێچی بکات رێکكارى توندى یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دوازدەیەم/ لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنیەکان، لەبەرامبەر تەواوى خاڵەکانى ئەم بڕیارانە، بەرپرسیارن لە (جێبەجێکردن، مۆڵەتدان، بەدواداچوون و گرتنەبەرى رێکكارى یاسایی).
سێزدەیەم/ سهرجهم قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى ههولێر، لەبەرامبەر جێبەجیکردنى ئهو بڕیارانە وهكو خۆی بەرپرسیارن، دهسهڵاتی تەواویشیان پێدهدرێت بۆگرتنەبەرى رێکكارەکان.
ئەم بڕیارانە لە 2022.1.1 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.