یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

کاروان حەمید حەلاق لەڕۆژی ڤاڵانتاین بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کاروان حەمید حەلاق نوێترین بەرهەمی خۆی لە ڕۆژی ڤاڵانتاین کە تایبەتە بە عەلی عاشق بڵاوی دەکاتەوە.

کاروان حەمید حەلاق، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی راگەیاند: نوێترین بەرهەمم کارێکە تایبەتە بە عەلی عاشق، ئەو بەرهەمە نوێیەم ئەشق و ئەوینە بۆ کەسێک کە هیچی کەمتر نییە لە ئاشقە بێوێنەکانی وەکو شیرین و فەرهاد و لەیلا و مەجنون، عەلی عاشق وەکو رابەری ئاشقان ناوی لە دونیای ئەشق و ئەوین بە زیندوویی دەمێنێتەوە، قوربانییەکی تری دەستی خۆشەویستییە.
دەشڵێت: ئەو بەرهەمە موزیک و دابەشکردنی لەلایەن عەبدوڵا جەمال سەگرمەیە و ئاواز و هۆنراوەی کاروان حەمید حەلاقە و دەرهێنەر و بەرهەمهێنانی کلیپەکەش بافڵ سەرهەنگ و کاروان رەحمانە. هیوادارم کارێک بێت رۆحی عەلی عاشق ئاسوودە بکات و بە دڵی هەموو ئاشقانی دونیا بێت.
عەلی عاشق یەکێکە لەکەسایەتییە دیارەکان و بەهۆی ئەوەی لە کاتی گەنجیدا خۆشەویستەکەی پێنەدراوە، بڕیاریداوە بە تەنیا بژی و ماوەی ٦٠ ساڵ زیاتر لە خانوویەکدا بە تەنیا ژیاوە و لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە.