گەرمیان گلی – ههولێر
نەخۆشی شەکرە شیرین یان ملیتۆس بە گرووپێک لە نەخۆشییەکان ئاماژە دەکات کە دەبنە هۆی بەرز بوونەوەی ڕادەی شەکری خوێن (گلۆکۆز). بە هۆی وەی کە گلۆکۆز سەرچاوەی گرنگی هێزە بۆ خانەکانی بەدیهێنەری شانەکانی جەستە و ماسوولکەکان، نەخش و ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پارازتنی سەلامەتی و تەندرووستی جەستە؛ سەرەڕای ئەمە، گلۆکۆز سەرچاوەی سەرەکی خۆراک و هێزبەخشی مێشکە. هۆڕمۆنی ئەنسۆلین شەکەرەی لە خوێن دەباتە خانەکانتاکوو لەوە پاشەکەوت یان سەرف بکرێن. بەڵام کاتێک کەسێک تووشی نەخۆشی شەکرە دەبێت، جەستەی ناتوانێ بە جۆری گونجاو و پێویست ئەنسۆلین بەرهەم بێنێت یان بە جوانی بەکاری بێنێت. یان بۆ ماوەیەک خواردنت نەخواردوە لێرەدا ڕێژەی گلوکۆز کەم دەکات لە خوێندا و وەک وەڵام دەرەوەیەک بۆ ئەم گۆڕانکارییە جگەر گلایکۆجینی پارێزراو دەگۆڕێت بۆ شەکر تا ڕێژەی شەکر بگەڕێنێتەوە باری ئاسایی. گلوکۆز لەوپەڕی بایەخدایە و سەرچاوەیەکی گرنگی وزەیە بۆ خانەکانی لاشە کە پێکهێنەری ماسولکە و شانەکانن هەروەها سەرچاوەی سەرەکییە بۆ وزە لە مێشکدا.
دکتورە جوان هادی، باس لە جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە دەکات و دەڵێ: نەخۆشی شەکرە چەند جۆرێکی هەیە، شەکرەی جۆری١، نەخۆشی شەکرەی جۆری١ جۆرێک نەخۆشی خۆبەرگرییە؛ کۆئەندامی بەرگری جەستە بە هۆی تووش بوون بەم ناڕێکییە هورووژم دەکاتە سەر پانکراس و لە ناویان دەبات، هۆرمۆنی ئەنسۆلین لەلایەن پانکراس یان شیلک بەرهەم دێت. هۆکاری تووش بوون بە شەکرەی جۆری یەک نادیارە. شەکرەی جۆری١ نزیکەی لە سەتا ١٠ نەخۆشانی شەکرە دادەگرێ. شەکرەی جۆری٢، شەکرەی جۆری دوو لە ئاکامی خۆڕاگر بوونی جەستە لە ئاستی ئەنسۆلینە کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شەکر لە خوێن و بەرز بوونەوەی ڕادەی شەکرەی خوێن، شەکرە کاتێک ڕوودەدات کە شەکرەی خوێن لە ئاستی ئاسایی بەرزتر دەبێتەوە، بەڵام هێشتا تاکوو ئەم ڕادەیە بەرز نەبۆتەوە کە تاک تووشی شەکرەی جۆری دوو بکات. هەروەها
شەکرەی سەر دووگیانی ئاماژە دەکاتە بە بەرزبوونەوەی ڕادەی شەکرەی خوێن لە کاتی دووگیانی. هۆڕمۆنەکانی ڕێگری ئەنسۆلین کە لەلایەن تۆل بەدیدێت، دەبێتە هۆی شەکرەی سەر دووگیانی.
دەشڵێت: نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە بەڕادەی بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن پەیوەندی هەیە. هەندێک لە نەخۆشەکان، بە تایبەت نەخۆشانی تووشبوو بە شەکرە و شەکرەی جۆری دوو ڕەنگە هیچ جۆرە دروشم و نیشانەیەک ئەزموون نەکەن. نیشانەکانی شەکرەی جۆری یەک بە جۆری باو بە خێرایی بەدیار دەکەون و تووندترن. نیشانەکانی شەکرەی جۆری یەک و دوو وەکو، تینوایەتی زۆر، میز کردنی بە ئەژمار، برسایەتی تووند، دابەزینی کێشی جەستە بە بێ هۆکار. هەروەها هەبوونی کتۆن لە میز، کتۆن لێکەوتەی لایەنییە کە بە هۆی دواکەوتوویی ماسوولکەکان و چەورییەکانە کە بەهۆی نەبوونی ئەنسۆلینی پێویست لە جەستەدا بەدیدێت.
ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری یەک لە هەموو تەمەنەکان بوونی هەیە، کەچی ئەم ئاڵۆزییە پتر لە خولی منداڵی یان مێرمنداڵی ڕووی دەدات. شەکرەی جۆری دو لە شەکرەی جۆری یەک باوتر و بەرچاوترە و هیچ سنوورێکی تەمەنی نییە، بەڵام لە تاکەکانی سەروی ٤٠ ساڵە بەربڵاوترە.
زۆرینەی ئافرەتانی تووشبوو بە شەکرەی دووگیانی هیچ جۆرە نیشانە و دروشمێک ئەزموون ناکەن. شەکرەی دووگیانی پتر لە کاتی ئەنجام دانی تاقیکاری خوێنی سەرەتایی یان تاقیکاری خۆڕاگری گلۆکۆزی خۆراکی پێزانین دەکرێت کە پتر وایە لە حەوتوویەکانی بیستوچوارەم تاکوو بیستوهەشتەم ئەنجام دەدرێت. دایکانی تووشبوو بە شەکرەی دووگیانی تینوایەتی سەخت یان میز کردنی بەردەوام یان زۆر لە بابەتی دەگمەن ئەزموون دەکەن.
ئەو دکتۆرە باس لە چارەسەرییەکانی ئەو نەخۆشییە دەکات و دەڵێ: چارەسەری شەکرەی جۆری١ وەکو، ئەنسۆلین چارەسەری سەرەکی نەخۆسی شەکرەی جۆری یەکەمە. ئەنسۆلین جێگری ئەم هۆڕمۆنە دەبێت کە جەستە لەمەوبەدواوە ناتوانێت بەرهەمی بینێت. چوار جۆر ئەنسۆلین کە کەڵکیان زۆر لێوەردەگرن کە خاڵی جیاواز بونییان خێرایی دەسپێکی مسۆگەرییان و ماوەی بەردەوامی کاریگەرییانە.
چارەسەری نەخۆشی شەکرەی جۆری٢ وەکو، دەمگرتنەوەی خواردن و وەرزش کردن بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو بۆ زۆربەی نەخۆشەکان کاریگەرە. ئەگەر وەکو گۆڕینی شێوەی ژیان بەسەربردن بۆ دابەزاندنی شەکرەی خوێن کاریگەر نەبێت، بەکارهێنانی دەوا پێویست دەبێت. هەندێک لە نەخۆشەکانی تووشبوو بە شەکرەی جۆری دوو ئەنسۆلینیش بەکاردەبەن. هەروەها چارەسەری نەخۆشی شەکرەی سەر دووگیان ئەوەیە کە دایک دەبێ شەکەری خوێنی خۆی چەندجار لە ڕۆژدا ئەندازە بگرێت و کۆنتڕۆڵی بکات. بە پێی بەرزبوونی ئاستی شەکرەی خوێن ئەگەری ئەوەی هەیە گۆڕانکاری خواردەمەنی و خۆراکەکان و وەرزش کردن بۆ دابەزاندنی و کۆتڕۆڵ کردنی کاریگەر بێت. نێوانی لە سەتا ١٠ بۆ ٢٠ دایکانی تووشبوو بە شەکرەی دووگیانی بۆ دابەزاندنی شەکرەی خوێن پێویستییان بە ئەنسۆلین دەبێت. بەکارهێنانی ئەنسۆلین زیانی بۆ تۆلی خەریک گەورەبوون، نییە.