حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به فراوانكردنی تۆڕه‌كان و بونیادنانی ده‌یان وێستگه، هه‌وڵی جددی ده‌دات تا كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بگه‌یه‌نێته ٢٤ كات و چیدی پێویست به مۆلیده ئه‌هلییه‌كان نه‌مێنێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌تێچووی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار، پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك جێبه‌جێ ده‌كات و له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو، هه‌شت هه‌زار و ٣٧٥ سه‌رپێچی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌بای به زیادتر له ملیارێك دینار سزا داون.
به‌ر له ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ی هه‌رێمی كوردستان له دژی ڕژێمی به‌عس، ئه‌و كاته‌ی ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و فێنككه‌ره‌وه هێنده به‌ربڵاو نه‌بوون و هاوبه‌شانی كاره‌با هێنده زۆر نه‌بوون، كاره‌بای هه‌موو كوردستان له دوو به‌نداوه‌كانی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان به نزیكه‌یی ٣٥٠ مێگاواته‌وه دابین ده‌كرا، كه‌چی ئێستا ئه‌و بڕه نه‌ك هه‌ر ١٠%ی خواستی هاووڵاتیان پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو به چه‌ندان وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باشه‌وه ناتوانن خواستی خه‌ڵكی كوردستان پڕ بكه‌نه‌وه، كه له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستاندا نزیك به حه‌وت هه‌زار مێگاواته.
به‌پێی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ١٠ ی ته‌مووزی ٢٠١٩، تا كۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢٠، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، ده‌ست به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با كراوه و سه‌رباری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی و تێچووه‌كانی كه‌رتی كاره‌با له گازوایله‌وه بۆ غازی سروشتی، ڕشتانه كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كاره‌بای به‌رده‌وام ده‌دات و به دانانی پێوه‌ری زیره‌ك، كوردستان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی گرفتی كاره‌با هه‌نگاو ده‌نێت.
پێوه‌ری زیره‌ك كه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه له ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی كاره‌با، هه‌ر له كۆنتڕۆڵكردنی خواست و ڕێگری كردن له دزینی كاره‌با و بنبڕكردنی سه‌رپێچی و گلدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وزه‌یه‌ی كه به‌فیڕۆ ده‌چێت، به پێداگری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌موو هه‌وڵێك خراوه‌ته گه‌ڕ، ئه‌م ساڵ پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هه‌موو هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با ببه‌سترێت،كه له جیهاندا پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ها به‌و هه‌موو ورده‌كارییه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ته‌رخان كراوه وهه‌موو پێویستییه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی دابین كردووه، كه ئێستا كۆی پێوه‌ری پێویست و پێداویستییه‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك، له كۆگاكانی وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌نه و ڕشتانه كاری تێدا ده‌كرێت.
به‌پێی داتاكانی فه‌مانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا زیادتر له ٩١٠ هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له كۆی ملیۆنێك و ٤٨٠ هه‌زار هاوبه‌ش، به‌ستراوه و كۆتایی ساڵیش بۆ هه‌موو هاوبه‌شان ده‌به‌سترێت، كه به‌هۆیه‌وه به فیڕۆچوون و دزی كاره‌با بنبڕ ده‌كات و كاره‌بای نیشتمانییش به‌رده‌وام ده‌كات.
هاوكات هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا، هه‌شت هه‌زار و ٣٧٥ سه‌رپێچی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با لادراوه و به بڕی ملیارێك و ٣٥٥ ملیۆن و ٩٤٦ هه‌زار و ٣٦٣ دیناری عێراقی سزا دراون.
جیا له‌وانه په‌ره‌پێدان و ڕۆنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌رتی كاره‌با به‌رده‌وام بووه و به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌مانگه‌ی میدیا و زانیاری، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، نۆ پڕۆژه‌ی سێكته‌ری گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با، له هه‌ولێر و دهۆك و گه‌رمیان ڕۆنراون، زیادتر له ٢٢ وێستگه‌ی ١٣٢ و١٣٣ كه‌یڤی بونیادنراون و چه‌ندان وێستگه‌ی دیكه له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فراوان و نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
چاكسازی له كه‌رتی كاره‌بادا
له كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا چاكسازیكردن، سه‌ره‌وه‌ی گرتووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا، پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی ١٤ هه‌زار و ٤٧٥ فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی كاره‌با كراوه و ده‌ركه‌وت، ٢٣٤ فه‌رمانبه‌ر به شێوه‌یه‌كی نایاسایی پله‌و پایه و مووچه‌كانیان به‌رز كراونه‌ته‌وه و ڕاگیران.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، نۆ گرێبه‌ست له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی داهات و ١١ گرێبه‌ست له بواری ته‌نده‌رین و بانگه‌واز له‌خزمه‌ت كه‌رتی كاره‌بای كوردستاندا كراوه.
له‌گه‌ڵ بوونی بارگرانی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و ته‌نگژانه‌ی له ساڵانی ڕابردوو گه‌مارۆی هه‌رێمی كوردستانیان دابوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئیداره‌دانی دروست، به‌رده‌وامه له دابینكردنی بودجه‌ی پێویست، بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و ڕۆنانی شه‌قام و ڕێگاوبان و گرنگیدان به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و هتد…، هاوكات دابینكردنی ئاو و كاره‌با به تێچوویه‌كی قه‌به‌وه، كه له به‌رانبه‌ردا ته‌نیا ٢٥% ی تێچووه‌كه‌ی له هاووڵاتیانی وه‌رده‌گرێته‌وه.