حەمەسەعید حەسەن
شیعر پیشه‌یه‌ک نییه له وه‌ستایه‌که‌وه فێری ببین، توانایه‌که به‌هۆی ئه‌زموونی ژیانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت. شیعر ژیاننامه‌ی شاعیره‌که‌ی ده‌گێڕیته‌وه و جوانترین شیعر ئه‌وه‌یه ڕاستگۆیانه باسی ژیانی خاوه‌نه‌که‌ی بکات. ئه‌وه ڕاست نییه که ده‌گوترا، شیعر تا (درۆ)ی زێتری تێدا بێت، جوانتره. زمانی شیعر کانیاوێکه هه‌ستی ڕاسته‌قینه و سۆزی گه‌رمی له‌به‌ر ده‌ڕوات و زمانێکی گۆرانیئامیزه و ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک یان ڕووداوێک شاعیری نهههژاندبێت، ئه‌سته‌مه بتوانێت خوێنه‌ر ببزوێنێت. مه‌حموود ده‌رویش ده‌ڵێت: (من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام گۆرانی له شیعردا هه‌بێت، ئه‌و که‌شوهه‌وا خه‌مناکه‌ی ئینسانی تێدا ده‌ژی، ڕوونیی له ده‌ربڕیندا ده‌خوازێت و زۆر جار ئه‌و ڕوونییه ته‌نیا له گۆرانیدا هه‌یه.) هه‌ر بۆیه کاتێک یانیس ڕیستۆس سه‌باره‌ت به شیعره‌کانی ده‌رویش ده‌بێژیت: (داستانئاسا و گۆرانیئامێزن،) ده‌رویش ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی ڕیستۆسی به لاوه په‌سه‌ند ده‌بێت.
هه‌ندێک ڕه‌خنه‌گر، شیعر که به‌بێ هه‌بوونی هه‌ست و سۆز له دایک نابێت، ده‌به‌نه‌وه سه‌ر منداڵییهتیی مرۆڤایه‌تی یان قۆناغی شوانکاره‌یی و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه نوقڵانه‌ی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن که خۆری هۆنراوه ڕوو له ئاوابوونه، چونکه دیارده‌یه‌کی دواکه‌وتووانه و دژ به مودێرنێته‌یه. عه‌ره‌ب زۆر شانازیی به شیعریانه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌وه بۆیه ده‌ڵێن: شیعر دیوانی عه‌ره‌به، که‌چی ناودارترین شاعیری زیندووی عه‌ره‌ب که ئهدونیسه، ده‌بێژێت: (شارستانیی عه‌ره‌ب چونکه توانای ئه‌وه‌ی نییه، به‌شداریی له ڕۆنانی جیهاندا بکات و ڕۆڵی له جوانترکردنی ئایندهی مرۆڤایه‌تیدا نییه، بۆیه وه‌ک نه‌بوو وایه و به‌و مانایه ڕوو له‌ناوچوونه.)
شیعر ده‌شێت فه‌لسه‌فه‌ی تێدابێت، وه‌لێ شاعیر فه‌یله‌سووف نییه، با هیچ شاعیرێک به‌وه ده‌ستخه‌ڕۆ نه‌بێت که یاقووتی حه‌مه‌وی سه‌باره‌ت به ئهبوحهییانی ته‌وحیدی گوتوویه‌تی: (فه‌یله‌سووفی ئه‌دیبان و ئه‌دیبی فه‌یله‌سووفان.)
به ددان نینۆکه‌کانم ده‌که‌م
له دهبڵیوسیدا ده‌خوێنمه‌وه،
هه‌فته‌ی جارێ ڕدێنم ده‌تراشم
ئه‌وه‌نده سیگار ده‌کێشم
هێنده‌ی قیتارێک دووکه‌ڵ ده‌که‌م.
(یه‌حیا جابیر)
ئه‌مجه‌د ناسر پێی وایه، محه‌ممه‌د ماغووت و ئونسی ئه‌لحاج چونکه سه‌باره‌ت به کێشی شیعر بێسه‌واد بوون، ئه‌مه وای کرد، له هه‌واری په‌خشانه‌شیعردا بارگه بخه‌ن، نه‌ک ئه‌وه‌ی به هۆشیارییه‌وه ئه‌و ژانره‌یان هه‌ڵبژاردبێت. ڕه‌نگه دیارترین جیاوازیی نێوان شیعر و په‌خشانه‌شیعر ئه‌وه‌بێت: (شیعر له کۆمه‌ڵێک دێڕی سه‌ربه‌خۆ پێک دێت، وه‌لێ ڕسته‌کانی په‌خشانه‌شیعر له‌ناو یه‌کدییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن.) یه‌که‌مین ده‌ق که تێکه‌ڵه‌یه‌ک بێت له شیعر و له په‌خشان، (گۆرانییه‌ک بۆ شه‌و)ی نۆڤالیس (١٧٧٢ – ١٨٠١) بوو. ڕامبۆ که به حه‌ڤده ساڵی ده‌ستی به نووسین کرد و به بیست‌ودوو ساڵی ده‌ستی لێ هه‌ڵگرت، په‌خشانه‌شیعری سوریالیی داهێنا و جێده‌ستی خۆی به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شیعری جیهانه‌وه جێ هێشت. ڕامبۆ وه‌ک هه‌ر داهێنه‌رێکی مه‌زن، سۆزان به‌رنار گوته‌نی: (هاوزه‌مان ڕووخێنه‌ر و بنیاتنه‌ریش بوو،) که ته‌لاری شیعری ڕووخاند، قه‌ڵای په‌خشانه‌شیعری ڕۆ نا.
ئه‌گه‌ر دیکتاتۆر هه‌ره‌سی هێنا
سێ جار له ده‌رگەی گۆڕه‌که‌م بده‌ن
تا تێبگه‌م شه‌وی عێراق کۆتایی هاتووه.
(ڕوشدی ئه‌لعامیل)
هه‌ندێک ده‌ق له‌بری په‌خشانه‌شیعر، هه‌قه ناویان خۆڕسکه‌په‌خشان بێت، خۆڕسکه‌په‌خشان: ژاک کیرواک گوته‌نی: به ڕووخاندنی دیواری نێوان گێڕه‌ره‌وه و شاعیر و به فه‌رامۆشکردنی سنووری نێوان زمانی ئه‌ده‌بی و هی ڕۆژانه، وه‌ک ئاوی سه‌رچاوه‌یه‌کی سروشتی، خۆڕسکانه هه‌ڵده‌قوڵێت. له خۆڕسکهپهخشاندا، ئامانج به‌خشینی چێژه به شاعیره‌که‌ی و هیچی دیکه. ئه‌وانه‌ی خۆڕسکه‌په‌خشان به‌رهه‌م ده‌هێنن، به زمانێک نانووسن، زمانێک ده‌یاننووسێته‌وه، یان وه‌ک ئۆلیڤێ بیفۆر گوتوویه‌تی: زمانی شیعر ده‌که‌ن به شیعری زمان.
ئه‌گه‌ر شاعیر پشتی به به‌هره و سروش ئه‌ستوور بێت و هێنده متمانه‌ی به پێشبینییه‌کانی خۆی پته‌و بێت، تا ئاستی ئه‌وه‌ی لای که‌م خۆی پێ نیمچهپهیامبهرێک بێت، ئه‌وا په‌خشانه‌شیعرنووس زێتر که‌سێکه نامۆ له خودی خۆی و له زێدی خۆی، که‌سێکه لهتوپهتبوو، نا‌ئومێد و تێکشکاو که نوقمی زه‌ریاچه‌ی دڵه‌ڕاوکێیه، ترووسکایی به‌دی ناکات، خاوه‌نی هیچ ئامانجێک نییه و چونکه دنیا وه‌ک تێکه‌ڵه‌یه‌ک له کاره‌سات و گاڵته‌جاڕی ده‌بینێت، بۆیه ژیانی له کۆمیدیایه‌کی ڕه‌ش ده‌چێت و خودێکی هێنده خه‌مناک و شکستخواردووه، (خۆی وه‌ک ئه‌سپێیه‌ک دێته به‌ر چاو که به ملی زیندانییه‌که‌وه بێت.) ئه‌دی خۆ له خۆڕا نییه که په‌خشانه‌شیعرنووس که خاوه‌نی خودێکی په‌راوێزخراوه، به‌گژ واقیعدا ده‌چێته‌وه، یاخی ده‌بێت، که‌له‌پوور ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی باوک تێک ده‌شکێنێت.
په‌خشانه‌شیعرنووس لەبری سۆز، هانا بۆ خه‌ون ده‌بات، له‌جیاتی یه‌قین، گومان و پرسیار ده‌ورووژێنێت، له‌شوێنی ماسک، ڕه‌مز، ئه‌فسانه و داستان، زیاتر پشت به پارادۆکس ده‌به‌ستێت، بیر له گۆڕینی دنیا ناکاته‌وه، کۆشش بۆ خاپوورکردنی ده‌کات. له لایه‌که‌وه باس له بەشتبوونی ئینسان ده‌کات، له لایه‌کی دیکه‌وه بایه‌خ به ئێرۆتیکا ده‌دات. پێیه‌ر لویس (١٨٧٠ – ١٩٢٥) که پێی وایه، (له‌ژێر گۆی خۆردا، نه هیچ شتێک له خۆشه‌ویستیی جه‌سته پیرۆزتره و نه هیچ شتێکیش له له‌شولاری ئینسان جوانتره،) که دروشمی (چی ده‌که‌یت بیکه، به مه‌رجێک زیانی بۆ که‌س نه‌بێت)ی بڵند کردبووه‌وه، ده‌ڵێت:
دوگمه‌ی کراسه‌که‌ی ترازاند و
هه‌ر وه‌ک جووتێ کۆتر پێشکه‌شی خوداوه‌ندێک بکا
جووتهمهمکهکهی بۆ ده‌رهێنام
پێی گوتم:
ده‌بێ تۆش خۆشت بوێن
ئاخر خۆم زۆرم خۆش ده‌وێن
دوو منداڵی گچکه‌ن
گه‌مه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه
چێژیان پێ ببه‌خشه
به شیر بیانشۆ
گوڵاو پرژێنیان بکه
چونکه خۆم ده‌مم نایانگاتێ
تۆ له‌بری من ڕایانمووسه
په‌خشانه‌شیعر وێڕای کورت‌بڕی و گێڕانه‌وه، پشتی به (بێمهبهستی)یش قایمه، ئاخر له‌و ژانره‌دا ده‌ق هیچ مه‌به‌ستێکی نییه، خۆی ئامانجه، ئه‌وه بۆیه په‌خشانه‌شیعرنووس خاوه‌نی خودێکه داماڵراو له هه‌ڵوێستی فیکری و بیروڕای پێشوه‌خت، سه‌رقاڵی نواندنی هه‌ڵوێست نییه، ویژدانی خۆی ده‌هێنیته گۆ و خه‌ریکی داهێنانه نه‌ک ده‌ربڕینی بیروڕا.
***