بۆ مەرگی لەناکاوی مامۆستا سەمیری جوانەمەرگ

براو هاوكاری خۆشەویستمان كاكە فەیسەڵ شێخانی و كاك ئەمیر شێخانی.

بە بیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ژیانئاوایی مامۆستا سەمیر شێخانی ، زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم، بۆ ئەم كۆستە گرانە و لەدەستدانی برای جوانەمەرگ و شیرینمان، لە یەزدان داواكارین ڕۆحی بە بەهەشتەکەی شاد بكات و ئارامی بخاتە دڵ و دەروونی ئێوەی خۆشەویست.
مخابن بۆ لەدەستچوونی گەنجێكی دڵسۆزو كارامەو كارزان و مامۆستایەكی ژیرو ئازیز و پەپوولەی بەهاری تەمەن، هاوبەشی خەم و پەژارەتانم، گیانی پاكی شاد و ئارام، لە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خودا بێت. بەناوی خۆم و هەموو ستافی ڕۆژنامەی هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادەی ڕێزدار و خۆمان و هاوڕێ و دۆستانی دەكەم، هیوای تەمەنی درێژ بۆ ئێوە و کەسوکاری دەخوازم.
خۆتان خۆش بن

براتان
هاودەنگ فارووق
سەرنووسەری ڕۆژنامەی هەولێر

ھەواڵی زیاتر