سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

گوژمەی ٤٨٦ ملیۆن دینار بۆ دوو پرۆژەی ئاو لە سلێمانی خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی ئاو و پرسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری سلێمانی، لە دوو فەرمانی وەزاریدا، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ٤٨٦ملیۆن دینار لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٧%ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی بۆ دەركراوە.

پرۆژەكان بریتین لە پرۆژەی دابینكردنی پۆستەر پەمی 750 m3/hr بە (٢٠٠ m/head) بۆ پرۆژەی ئاوی (P.W.J) و هەروەها جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆریی ئاو بۆ بەهێزكردنی ئاوی گەڕەكی وڵوبە/236 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.