دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئومێد خۆشناو: دیدگای سەرۆکوەزیران و کابینەی نۆیەم بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی تەندروستی گشتییە

لە میانی سەردانیکردنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر و پێشکەشکردنی دیاری بە منداڵانی تازە لەدایکبوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دیدگای سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کابینەی نۆیەم بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی تەندروستی گشتییە.

پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەم، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە کارکردنی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە دێنە بەردەم کەرتی تەندروستی.

لەلایەن خۆیەوە دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی كۆرپه‌له‌ و دایكان، له‌ نه‌خۆشخانه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری دایكانی دووگیان له‌ واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام درا، ئه‌م بڕیاره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی هه‌ولێر 100% جێبه‌جێ كراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای  ده‌سته‌به‌كاربوونییه‌وه‌ گرنگییه‌كی تایبه‌ت به‌ بوار و كه‌رتی ته‌ندروستی داوه‌ و به‌ ئه‌رك و پێویستی زانیوه‌ كه‌رتی ته‌ندروستی گشتی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان بكات.