چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە دەکات بۆ کۆچی دوایی خوشکی.

رۆژی شەممە (30ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری پێشمەرگە، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و هاوخەمی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەربڕی.