سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پلاتفۆرمی ئێکس پرسەنامەیەکی بهبۆنهی کۆچی دوایی ئەمیری کوهیت بڵاوکردەوە و نوسیوویەتی: “بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری کوێتمان پێگەیشت.
هەر لە نووسینەکدا دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەلسەباح و گەلی کوەیت دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشت شاد بکات، هەروەها سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.