سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

له‌ تاسڵووجه‌ به‌ فشار داوا له‌ هێزی تایبه‌ت ده‌كرێت وێنه‌ی ده‌نگه‌كانیان بگرن

به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنه‌ری مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دەڵێت: ”پرۆسە‌كه‌ بەڕێوه ‌ده‌چێت، به‌ڵام تێبینی و سه‌رنجمان له‌سه‌ر پێشێلكاریی هه‌یه‌ كه‌ كراون‌.“

فریاد ئه‌نوه‌ر، نوێنه‌ری مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ڕایگەیاند”پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت تا ئاستێك ده‌ڕوات، به‌ڵام زۆر باش نییه،‌ چەند کاتژمێرێکە راپۆرتی هه‌ڵبژاردنمان پێ ده‌گات، كه‌ پرۆسه‌كه‌ چۆنه‌ و ئاستی به‌شداریی چۆنه، تائێستا له‌لایه‌ن چاودێره‌كانمانه‌وه‌ سكاڵا تۆمار كراوه‌ و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌ك، وه‌ك پارتی بڕیار ناده‌ین، به‌ڵام تا دوای ئێواره‌ بڕیار ده‌ده‌ین و ئێستا سكاڵامان تۆمار كردووه‌.“

گوتیشی: ”ئه‌و پێشێلكارییانەی هه‌بوون،‌ له‌وانه‌ بەربژێر بۆی نییه‌ به‌ 100 مه‌تر نزیك بنكه‌ی ده‌نگدان بكه‌وێته‌وه‌، كه‌چی بەربژێر هاتووه‌ له ‌بنكه‌كان بانگه‌شه‌ ده‌كات، له‌ تاسڵووجه‌ له‌ سلێمانی له‌ بنكه‌كان زۆر له‌ پێشمه‌رگه‌ دەكەن، كە هێزی تایبه‌ت وێنه‌ی ده‌نگه‌كانیان بگرن.“