بەهای ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکان

ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان سەقامگیری بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا ،نرخی 100دۆلار گەیشتە 155 هەزار و 900 دینار ،لەكاتێكدا رۆژی پێنج شەممە نرخی 100 دۆلار 156،200 دینار بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا گەیشتووەتە 156 هەزارو 750 دینار ، لەكاتێكدا نرخی كڕینی 100 دۆلار گەیشتووەتە 154 هەزارو 750 دینار .
سەبارەت بە هەولێریش، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 156 هەزارو 100 دینار .

ھەواڵی زیاتر