سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی ئاراستە دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی، لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکارەکەی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەردەبڕێت.

رۆژی هەینی (15ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستە کرد و تێیدا هاتووە، “بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم”.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر