پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 14ی12ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ور و ته‌م ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شێك له ناوچه جیاجیاكان پاشان ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور.
راشگه‌یاندراوه، پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه به 3 تا 1 پله به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌م.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت له‌گەڵ دروست بوونى تەمێکى سووک لەسەر ناوچە جیاجیاکان .ناوچە
راشگه‌یاندراوه، پله‌كانی گه‌رما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى.
previous post