لاوان هێزە گەورەکەن

سالار عوسمان

لە هەر پرۆسەیەکی ژیاری و ژیانی و شارستانی، لاوان هێزە گەورەکەن، لەنێویشیاندا پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەی ئەوە نییە گەرمتر لە هەمووان دەنگ هەڵدەبڕن و کە پرسە نیشتمانییەکان و بەرژەوەندییە باڵاکانیش دێنە پێشەوە، سەرتۆپن و سنگی خۆیان دەکەنە قەڵغان و، زۆرترین قوربانیش هەر هی لاوانی کوردستانە و ئیتر ئەم شانازییەی لاوانی کوردستان هەیانە هی ئەوەیە بە پیتی زێڕین بنووسرێت و نەوەکان بیگێڕنەوە.
لاوان لە بواری داهێنان، ڕەحنەی بنیاتنەر، خۆبوون و کاری مەدەنیش هەر پێشەنگن و دەیانەوێت ڕووە جوانەکەی کوردستان بنەخشێنن.
لاوان توانان، هێز و هەوێن و هەژی و هێژان، تێکڕای قۆناغە مێژووییەکانی کوردستان ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت، کە لاوانی کوردستان ڕۆڵی بنەڕەتی و یەکلاکەرەوەیان بینیوە، لەم هەڵبژاردنەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقیش هەموومان چاوەڕێ دەکەین، کە لاوانی کوردستان وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە بەشداریی هۆشیارانە، لە خوێندنەوەی قۆناغەکە، لە دەرککردن بە ئەرکە دیموکراسییەکان، لە سەلماندنی ئەو ڕاستییە ڕۆشنەی، کە کوردستان پێویستی بە پشتیوانیی ڕۆڵەکانییەتی، ڕۆڵە چەڵەنگ و خۆنەوێست و دڵسۆزەکان، ئەو لاوانەی لە نیازی نەیار و ناحەزان تێدەگەن و، بە دەنگ و شیانی خۆیان نیازەکانی ناحەزان بەتاڵ دەکەنەوە و ئاواتیانە کوردستان یەکەم بێت.
کوردستان یەکەمە، پێش هەموو حەز و میول و بەرژەوەندییە بچووک و ئینتیما نێوخۆییەکانە، بۆیە ڕووی داوای خۆشەویستییانەمان لە لاوانی کوردستان و تێکڕای لاوانی دیکەی هۆشیار و ڕاستبینە، کە بەشدار بن لە پرۆسەی دەنگدان و بە هۆشمەندییەوە ئەو تابلۆیە بخوێننەوە، کە پێی دەگوترێت:(تابلۆی کوردستان و ڕاستییەکانی).

لاوان و گەنجانی خۆشەویست.
ئێوەی هێژا ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن و دەنگتان بەهادارە و لەڕۆژی هەڵبژاردندا وێنە ڕاستەکە ببینە و دەنگ بدە بە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئەو لیستەی گەرەنتی پێکەوەژیان و ئارامی و ئاوەدانی و ئاییندەی گەشە بۆ هەمووان.

ھەواڵی زیاتر