‎كەركووكییەكان لەبەردەم ویژدانی مێژوودا

‎هاودەنگ فارووق

‎هاووڵاتییانی كەركووك، ئاوەدانیی و پێكەوەژیان و خۆشگوزەرانییان دەوێت، وەرن سەیری هەولێر بكەن… بزانن چۆن بە هەنگاوی گەورەگەورە پێشكەوت و پارتی چۆن شارەكەی بردە ڕیزی پایتەختەكانی دنیا… هەموو نەتەوەو پێكهاتەكان پێكەوە دەژین و شارەكانی دیكەیش ئەگەر بیانەوێت پێش بكەون و، لەچەندساڵێكی كەمدا ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی ببینن، دەبێ ئەركەكە بە قوتابییەكانی پارتی و ڕێبازی بارزانی بسپێرن.. سەرەتا سەیری جێدەستی پارتی بكە لەهەولێر… لەدهۆك.. ئەوجا سەیری شارەكەی خۆت بكە..
‎هاووڵاتییانی كەركووك وشیارن، دڵسۆز و خەمخۆر و گیانفیدان.. دەیانەوێت بژین، پێشبكەون، بحەسێنەوە، بۆ ئەوە سەیری جێدەستی پارتی بكەن… پارتی كەمترین قسە و زۆرترین كردار… سەیری دەستی ئاوەدانی پارتی بكەن لەهەولێر… ئینجا بڕیار بدەن بۆشارەكەی خۆتان.
‎پارتی گەورەترین تایتڵ و ناونیشانی ئاوەدانی و پێشكەوتنی لەهەولێر نووسیوەتەوە، بەشاهیدی سەرجەم خەڵكی كوردستان و هەموو میوانە بیانییەكان.. دەی ئێوەش شارەكانی خۆتان بێبەش مەكەن لەو ئەزمونە. دەنگ بەكاندیدەكانی پارتی بدەن.. چونكە ئەوان گوێڕایەڵی سەرۆك بارزانین، بارزانیش مانای شۆڕش و ئاوەدانی و مافەكانە..
‎خەڵكی كەركووك و ناوچەكانی دی ئەمجارە لەبەردەم ویژدانی زیندوی مێژوودا دەوەستن و بەرپرسن بەرانبەر نەوەكانی داهاتوو، نەوەكانی داهاتوو دەپرسن: ئەمانەتەكەتان دایە دەستی كێ؟ ئەوەی كە هەولێری ئاوەدانكرد؟ یان ئەوەی كەشارەكەی خۆی وێران كردووەو، هەموو پرۆژەكانی ئاوەدانی تێداوەستاندووە؟ خەڵكی شوێن قسەی زلی بێكرداری ئەوانی دی ناكەوێت؟ یان شوێنی كردەوەی گەورەی بەرچاوی پارتی ودەستی ئاوەدانی سەدوپەنجا مەتری، سەدوبیست مەتری، سەدمەتری و ئۆتۆبانە جیهانییەكانی هەولێر و دهۆك كەپارتی لە ڕێی حكوومەتی كوردستان، وەك ئەركی سەرشانی بۆ ناوچەكانی ژێردەستەڵاتی خۆی دروستی كردوون؟ ئێوە ئیتر لەدەستی خۆتانە، شارەكەتان،ژیانی خۆتان پێش دەخەن، یان تاقیكراوەكان جارێكی دی تاقی دەكەنەوە؟

ھەواڵی زیاتر