سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هۆشدارییه‌ك له‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

راگه‌یاندراوێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئاسمانی هەرێم ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەزۆربەی ناوچەکاندا کە پێشبینی دەکرێت مەودای بینین بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ببیتەوە بەجۆرێک  لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەر هەیە کەم ببێتەوە بۆ کەمتر 1 کم  وە هەروەها پێشبینی دەکرێت کاریگەری بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی پێنج شەممە بەردەوام بێت.