سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

نرخی كاره‌بای پرۆژه‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبونی هه‌ولێر كه‌مكرایه‌وه‌

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، ئاماژه‌ به‌ كۆنووسی (لیژنه‌ی خه‌مڵاندنی نرخی خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ پارێزگای هه‌ولێر)، داوای له‌ سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون كردووه‌، به‌ نرخی دیاریكراوی كاره‌بای مۆلیده‌ پابه‌ندبن.

كۆنووسه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی ناجێگیری نرخی گاز، بڕیاردرا دوو مانگ جارێك پێداچوونه‌وه‌ به‌ نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ی شاره‌ نیشته‌جێبووه‌كان بكرێت