بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و سەفین دزەیی، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان و وەزیر و پەرلەمانتار و نوێنەرانی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و کۆمەلگای مەدەنی و ژمارەیەکی دیکە لە کۆنسوڵی گشتیی وڵاتان و پیاوانی کار، لە هەولێری پایتەخت ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری ڕۆمانیا بەڕێوەچوو.
له ڕێوڕهسمهكهدا، وێڕای پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی ڕۆمانیا لە باڵیۆز و کونسڵ و ستافی کونسڵخانهی وڵاتەکە لە هەولێر، جەخت لە زیاتر بهرهوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا کرایەوە.